ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەسعەد ئەرهەنی خەڵکی گوندی سەرگێز سەربە شاری شـــنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەڕێگەی سەرگێز ــ شــــنۆ دەستبەسەر کـــراوە.
شیاوی باسە ئەسعەد ئەرهەنی بۆ لێپرسینەوەی زیاتر ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنیەتی ئێران لە ورمێ کراوە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تاوانانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
ق.ش