تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران مردنی شۆفیرێکی لە بانە لێکەوتەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە گەردەنەی مەلا ئەحمەدی بانە ماشێنێکیان دایە بەر تەقە لە کاتی ڕۆیشتندا کە چەندد فیشەک بەر شۆفیری ماشێنەکە بەناوی بێهزاد عەزیزی کەوت و بووە هۆی گیانبەختکردنی.

بەپێی کوتەی ئامادەبوانی شوێنی ڕووداوەکە، بێهزاد عەزیزی شۆفیری ماشێنەکس، چەندد کۆڵبەرێکی بۆ سنووری کێلێی بانە بردبوو و لە ڕێی گەڕانەوەدا بۆ بانە بووە کە لەلایەن چەندد کەسی سەربە ڕێژیمەوە تەقەی لێدەکرێ و بەگرانی بریندار و پاشان گیان لەدەست دەدات.

شیاوی بادە کە، تەرمی شۆفیری گیانبەختکردوو لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ بانەدایە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *