هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٤یی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی خادمی خەڵکی قوروە و دانشتووی تاران، بە لێدان و زەبری هێز و بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وگوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *