ئابدانان؛ فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ ناو ماشێنی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ هۆکار، گازی فرمێسکڕێژیان فڕێدایە ناو ماشێنی هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەعید کەرەمی و بەپێی زانیارییەکان منداڵێکی ناوبراو بەهۆی ئەو گازەوە لە دۆخێکی ناجێگیردایە و گوازراوەتەوە بۆ بەشی پاراستنی تایبەتی نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێریدایە.

شیاوی باسە کە، ئەم ڕووداوە لە بەردەم بەناو ئیمامزادەی ئەو شارەدایە و هێزە سەرکوتگەرەکان بەبیانووی جۆراوجۆر و بەمەبەستی چاوترساندنی خەڵک پەلاماریان دەدەن و تەواوی شاریان میلیتاریزە کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *