ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ساڵی خەڵکی گوندی حەشمەری سەربە سەلاسی باوەجانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری نەوسوود بریندار بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە.
شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە بەبۆنەی دۆخی نالەباری ئابووری بنەماڵەکەی تەنیا کەسێکە دەیتوانی بۆ بژێوی ئەوان هەنگاو هەڵبگرێ کەچی ئەویش وەکوو سەدان منداڵی دیکەی ئەو دەڤەرە بووەتە قوربانی سیاسەتی نگریسی و چەوسێنەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ق.ش