ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام خەڵکی شنۆ لە بەندی زیندانیانی سیاسیی و ئاینیی زیندانی ئێران لە ورمێ سەرلەنوێ بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرا.
بەپێی زانیاریەکان و بەو پێیە حوکمی ئێعدامەکەی بێبنەبڕە مەترسی لەناکاوی جێبەجێکردنی ئێعدامەکەی لە ئارادایە.
شیاوی باسە ١٦ی ڕەشەمەیش ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ ژووری تاکەکەسیی و دواتر بۆ بەند گەڕێنرایەوە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ئەمساڵیش بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوازرا و ڕۆژی چوارشەممە چواری جۆزەردان بۆ زیندانی ئێران لە ورمێ گەڕێنرایەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم زیندانییە سیاسییە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ی کوردی، بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و دەستبەسەر کرا.
پاشان بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ ڕاگوازرا و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای سەیدوشوهەدای ورمێ ڕاگوازرا و بەتۆمەتی هاریکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردیەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران لێپرسینەوە و لێدانی بەرکەوت.
ناوبراو ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٨ی کوردی ڕێوڕەسمی محاکمەی ناوبراو لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بەسەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بەبێ هەبوونی پارێزەری دیاریکراو بەڕێوەچوو و یەکی ڕەزبەر حوکمی ئێعدامی بەتۆمەتی هاریکاری و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی پێ ڕاگەیەندرا.
ق.ش