ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو پنابەری چالاکی سیاسی بە ناوەکانی “شەوگار محەممەدی”و هاوسەرەکەی حوسێن مینبەری ” خەڵکی کامێران، پاش ئەوەی کە لە ئێران هەڕشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئێران ژیانی لێ تاڵ کردبوون بە مەبەستی پاراستنی گیانیان لە ئێران وەدەردەکەون بەڵام پۆلیسی تورکیا دەیانگرێت وماوەی سێ مانگە لە کەمپی مۆغلا سەر بە شاری ئێزمیری تورکیە، بە بێ بڕیار ڕاگیراون و سەرەڕای ئەوەی کە رێکخراوە مافی مرۆڤیەکان پیشتیوانیان لێ کردوون، مەترسی دیپۆرت کردنەوەیان لە سەرە.
شیاوی باسە کە، بە گوێرەی لێدوانی بنەماڵەی شەوگار محەممەدی تووشی نەخۆشی دەروونی بووە بە وتەی پزیشکان بە هۆی دڵەڕاوکێ و گوشار تووشی تەشەننوج و کم وشیاری دێت.
لەم رێگایەوە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە هەموو ناوەندە مافی مرۆڤییەکان، رێخراوەی پشتگری لە پەنابەرانی سیاسی و ناوەندە هەرێمی و جیهانییە رادەگەیەنێت، لەئەگەری دیپۆرت کردنەوەی ئەو بنەماڵەیە زۆ ئێران، مەترسی گیانیان لەسەرە و ئەگەری هەرچەشنە کردەوەیەکی دوور لە بەها مرۆییەکان هەمبەریان لە لایەن رژێمی ئێرانەوە لە ئارادایە، بۆیە ەم بانگەوازە داواکارین بە پشتگری و بەرز کردنەوەی کەیسی ئەم بنەماڵەیە گوشار بخرێتە سەر دەوڵەتی تورکیە و داوای ئازاد کردن و بەرێکردنیان بۆ وڵاتێکی پارێزراو بکەن.
ع. ر