کرماشان؛ دوو بەندکراو لە زیندان لە سێدارە دران


ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتووە، یەکشەممە ۲۱ی ڕەشەمەی ۲۷۳۲ی کوردی، سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی بە ناوی عەلی مەخان سەیفی، خەڵکی گوندی مەسگەرێ- ی سەر بە کرماشان، لە زیندانی دیزەلاوای حکوومەتی ئێران جێبەجی کراوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، چوارشەممە ڕێکەوتی ۳ی ڕەشەمە، زیندانییەکی دیکە بە ناوی ئارمین حەیرانی خەڵکی گوندی چێشمە کانی (کانی بەمۆ)ی سەر بە شاری روانسەر لە زیندانی دیزلاوا لەسێدارەدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشتر ناوبراوەکان، بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان بەسەردا سەپێنراوە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *