شەش کەس لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، سێشەممە١٦ی ڕەشەمەی٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی پیشاندانی مامۆستایان دژی هێرشی کیمیایی بۆسەر قوتابخانەکان، دوو کەس لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ پولیسی ئەمنییەت ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ٢کەسی دیکە لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەن بەناوەکانی کەماڵ فەکووریان و جەبار پاکزاد کە بەمەبەستی بەدواداچوون دۆخی هاوکارنیان سەردانی پولیسی ئەمنیەتیان کردبوو دەستبەسەر کران.

هاوکات عابید ئەحمەدی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنیش لە بەرانبەر پولیسی ئەمنییەت و موختار ئەسەدی لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *