ک.م.م.ک:
پێنچشەممە رێکەوتی ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بەناونیشانی “سەیید ئامینە ئەحمەدی ” خەڵکی نایسێری شاری سنە کە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ڕاگیرا بوو بە هۆی نەخۆشی لە بارودۆخێکی زۆر خراپ دابوو، کە بەرپرسانی بەندیخانەکە ئیزنیان نەدا رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت و گرینگیان پێ نەدا، لە ئاکامدا بە هۆی تیمار نەکرانی نەخۆشیەکە لە ناو بەندیخانە دا گیانی لەدەستدا.
ع. ر