کرماشان؛ دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، یەکشەممە١٤ی ڕەشەمەی٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، چالاکێکی مەدەنیی یارسان بەناونیشانی کاوە سەلیمی لە مەڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کە کاتی دەستبەسەری ئەم چالاکە مەدەنییە، وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، هەندێ کەلووپەلی تایبەتی وەکوو موبایل و تەبلێت ـیان دەستبەسەردا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.

شیاوی باسە، ئەم چالاکە مەدەنییە لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوویش، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرابوو.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *