ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ۱۵ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی کوردی شوێنکەوتووی ئایینی یارسان بە ناوی “غوڵامڕەزا ڕەسایی ” تەمەن ۳٤ ساڵ خەڵکی شاری سەحەنە سەر بە شاری کرماشان کە لە سەرەتای مانگی بەفرانباری رابردوودا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران ڕفێنرا بوو بە هۆی سازدانی فایلێکی ساختە و درۆیین کە بە پێی ئەو فایلە دەیانهەوێت کوژرانی فەرماندەیەکی سپای تیرۆریستی پاسدارانی باوێنە ئەستۆی،مەترسی ئێعدامی لەسەرە.
شیاوی باسە کە، بە هۆی گوشار و زخت و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان، پارێزەرەکانی ناوبراو وازیان لە بەدواداچوونی کەیسی غوڵامڕەزا ڕەسایی هێناوە و لەوانەيە بڕیاری ئێعدامی بۆ دەرکەن و گیانی ناوبراو لە مەترسی جیددی دایە.
ع. ر