ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی وەدەست کەوتوو، سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بڕیاری ئێعدام کردنی بەندکراوێکی خەڵکی شاری کەرەندی غەرب بە ناوی کەیومەرس سادق پوور لە بەندیخانەی دیزڵئاوا لە شاری کرماشان جێبەجێ کرا.
بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو چەند ساڵێک بەر لە ئێستا لە پەیوەندی لە گەڵ ڕاگرتن و ئاگاداری لە مادە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرا بوو و لە لایان دەزگای دادی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان بڕیاری ئێعدام کردنی بۆ دەرچووبوو.
پێویستە بگوترێ کە، ئێعدام کردنی ئەو هاووڵاتییە لە لایان رێکخراو و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حکوومەت بڵاو نەکراوەتەوە.
ع. ر