زیندانییەک لە ئیلام لە سێدارە درا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە۳ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەک زیندان کراو لە بەندیخانەی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ئیلام بە ناوی محەممەد ڕەسول چۆلکی خەڵکی ئیوانغەرب لە لەسێدارەدرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشتر ناوبراو، بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

جێی ئاماژەیه کە  چەندد ڕۆژ پێش ئێستا بە مەبەستی لەسێدارەدان گوازرابوو بۆ ژووری تاکەکەسی.
تا ئێستا لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکان و سەرچاوەکانی فەرمیی حکوومەتی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *