جوانڕۆ؛ کوژران و برینداربوونی ۵ کۆڵبەر لە ڕووداوی هاتوچۆ دا

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، یەکشەممە رێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە هێڵی شوانکارە بۆشاری جوانڕۆ، کۆڵبەرێک بە ناوی سامان یەعقوبی خەڵکی گوندی سووورخبان سەر بەو شارە گیانی لەدەست دا و ٤ کۆڵبەری تریش بە گرانی برینداربوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، یەکێکی تر لە بریندارەکانی ئەو ڕووداوە لە دۆخێکی زۆر نا لەبار دایە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا ئێستا لە پێناسەی کۆڵبەرە بریندارەکان زانیاری ڕوون لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *