شەممە ۲۹ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەک بە ناوی سەعید پورماسپی خەڵکی ئابدانان-ی سەر بە ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە شارەکە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروها، سێشەممە ۲٥ی ڕێبەندان هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی شاری دێهلۆران-ی سە بە پارێزگای ئیلام بە ناسنامەی حسێن بایرۆند تەمەن ۳۷ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران لە شارەکە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی بەسە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکار و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س