زیندانییەک لە ورمێ لە سێدارە درا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ۲۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەک زیندان کراو لە بەندیخانەی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە ناوی نجوومی مورادی کوڕی فەتاح و خەڵکی گوندی هەرکیان- ی سەر بە شاری سەڵماس لە زیندان لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، نجوومی مورادی ساڵی ۲۷۱۹ بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کراوەوە و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

جێی ئاماژەیه کە چەندد ڕۆژ پێش ئێستا بە مەبەستی لەسێدارەدان گوازرابوو بۆ ژووری تاکەکەسی.
تا ئێستا لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکان و سەرچاوەکانی فەرمیی حکوومەتی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *