سەقز؛ کوشتنی مامۆستایەکی ئایینی گەنج لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستایەکی ئاینیی گەنجی پەیڕەوی ئاینزای سوننە بەناونیشانی سەلاحەدین ساڵحی ١٩ساڵ تەمەن، کوڕی عەبدولهادی( زیندانی پێشووی بیروباوەڕی) لەلایەن چەندد کەسی نەناسراوەوە لەبەر دەرکی ماڵی باوکی تەقەی لێکراو کوژرا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم چەندد مانگەی کە خەڵک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، مامۆستا عەبدولهادی باوکی سەلاحەدین بەبۆنەی ئەو وتارانەی دژی دەسەڵاتی کۆمار ئیسلامی دەیدا، پتر لە ٢٠جار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەڕەشەی لێکرابوو.

بە پێی گوتەی سەرچاوەیەک: سەرلەبەیانی رۆژی رووداوەکە، کاتێک کاتێک لە درگای ماڵیان دەدەن هەر کە سەلاحەدین دەرگا دەکاتەوە و بەهەڵە بەجێی باوکی تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن و دواتر تەقە لە باوکیشی دەکەن و برینداری دەکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *