ک.م.م.ک.:
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێووڵان بە ناوی ئارڤین سەلیمی، تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری دێووڵان، کە لە ٢١ی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە چلەمین ڕێوڕەسمی شەهیدکردنی ڕەزا لوتفی بەشداری کردبوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی ساچمەیی لێیدرا و لە بەشی چاویدا بریندار بوو و دوای ٣ مانگ و نیو، بە تەواوی بینایی چاوی چەپی لەدەست دا.
ک.ح