ک.م.م.ک
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە۲۳ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، ئەمیر عەلی بەیگی دانیشتووی شاری سەحنە کە پەرەستارە، لەلایەن لقی پێداچوونەوە لە دادسەرایی حکوومەت لەم شارە لەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کرابوون، بێبەری کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە لایەن لقی پێداچوونەوە لە دادسەرایی حکوومەت لە شاری سەحنە، لە بابەتی”پڕوپاگەندە دژ بە سیستم بە دامەزراندنی لاپەڕەیەکی ئینستاگرام و بڵاوکردنەوەی درۆ لەسەری” بێبەری کراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو، لە ڕێکەوتی ۱۹ی سەرماوەز لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا. سەرەتا گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە کرماشان و پاشان بۆ زیندانی ئێران لە دیزەل ئابادی شارەکە و دواتر بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە زیندانەکە ئازاد کرا بوو.
ع. س