ئیلام؛ هاوڵاتییەک لە زیندانی حکوەمەتی ئێران ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانی سیاسیی خەدیجە مارسیا مەهدی پوور خەڵکی شاری ئیوانی غەرب پاش ساڵێک و شەش مانگ مانەوە لە زیندان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ئیلام ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، مارسیا مەهدی پوور بەبێ داواکردنی لێبوردن و بەخشین لە زیندان ئازاد کراوە.

شیاوی باسە، ئەم زیندانییە سیاسییە نێزیک بە ٢ ساڵ بەرێ بەبۆنەی چالاکی سیاسیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندان ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، زارا محەممەدی خەڵکی سنەیش بەبێ ئاگادارکردنەوە و داواکاری لێبووردن، لە زیندان ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *