کوژرانی دوو هاوڵاتی لە کامێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە١٩ی ڕێبەندانگ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی پاکزاد محەممەدی، ٣٦ساڵ تەمەن و شێرزاد ئەحمەدی٣٥ ساڵ تەمەن، خەڵکی کامێران دوابەدوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە خوڕەماوا و وەرگێڕانی ماشێنەکەیان کوژران.

شیاوی باسە کە هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە شیمانەی ڕاگواستنی شتوومەکی قاچاخ تەقەیان لە ماشێنی ئەم دوو هاوڵاتییە کردووە و ماشێنەکەیان وەرگەڕاوە و لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکدادانی کردووە کە بەداخەوە هەردووکیان کوژران.

شیاوی باسە کە هێزە چەکدارەکان دەستیان بەسەر موبایلی ئەم دوو هاوڵاتییەدا گرتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *