سەقز؛ چارەنووسی سێ برای دەستبەسەرکراو نادیارە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێ برای خەڵکی شاری سەقز بەناوەکانی؛ نزام برادەران ٤٢ساڵ، عەتا برادەران٣٥ ساڵ و ئەرسەلان برادەران٣١ ساڵ تەمەن پاش دە ڕۆژ دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە چارەنووسیان نادیارە و سەرەڕای هەوڵی بنەماڵە، بۆ وەرگرتنی زانیاری لە دۆخیان، هیچ زانیارییەکیان پێ نەدراوە و بەم بۆنەوە دڵەڕاوکێ باڵی کێشاوە بەسەر بنەماڵەکەیاندا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم سێ برایە ڕۆژی دووشەممە١٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەم لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *