چالاکێکی کرێکاری لە تاران ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، فەرهاد شێخی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران و لە چالاکانی کرێکاری و لە ئەندامانی پێشووی یەکێتی ئازادی کرێکارنی ئێران لە زیندانی ناوەندی کەرەج ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، وردەکاری چۆنیەتی ئازادی ناوبراو نەزانراوە و ئەگەری هەیە پەیوەست بێت بە دەرکردنی ئەو لێبووردنە گشتییەی بۆ دەستبەسەرکراوان دەرچووە ئازاد کرابێت.

شیاوی باسە کە، فەرهاد شێخی ڕۆژی شەممە یەکی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی دەکەس لە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کرد و پاش ١٧ ڕۆژ گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج و ڕۆژی دواتر ئازاد کرا.

جێی سەرنجە کە، ئەم چالاکە کرێکارییە پێشتریش بەبۆنەی چالاکی پیشەیی و کرێکاری دەستبەسەر و زیندانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *