ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئومید ئازادداوەر و حاسڵ عومەری لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار بەسەرۆکایەتی دادوەر ئەمیر محەممەدی زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
شیاوی باسە کە، ئومید ئازادداوەر بەتۆمەتی گردبوونەوە و یارمەتیدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات بە سێ ساڵ و حەوت مانگ زیندانی تەعزیری و حاسڵ عومەری بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە هەشت مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتیانە خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و لە کۆتاییدا بەدانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەقەدە ئازاد کرابوون.
هەروەها جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتیانە لەماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بوون.
ق.ش


