دارستان و لەوەڕگاکانی ڕەزاو و خانەگای سەوڵاوا و بەر درگای هاتوچوی قەبرستانی بەهشت موحەمەدی دیواندەرە ئاگری گرت

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی ئاگر بەر بوە دارستانەکانی گوندەکانی ڕەزاو و خانەگا سەر بە شاری سەوڵاوا و هەروەها بەردرگای هاتوچۆی گۆڕستانی بەهشت موحەمەدی شارستانی دیواندەرە.

وەشتی بەهارەی ئەمساڵ بوە هۆی ئەوەی گژ و گیا لە ناوچە دارستانیەکانی شارستانی مەریوان و سەوڵاوا سەر بەنەیەک و ئە چڕ و پڕیەی پوش و پوار بوەتە هۆی ئەوەی ئاگر کەوتنەوەکان تین و گڕێکی زۆر و پانتاییکی فراوانیش بگرێتەبەر.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە مەڕ ئاگر کەوتنەوەکان لە ناو دارستان و لەوەڕگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە وتەی شایەدحاڵان، زۆربەیان لە لایەن دژبەرانی سروشت و بەدەستێکی ئەنقەست و ئامانجدار ئەنجام دراون و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئیرانیش تا وەکوو ئێستا بۆ کوژانەوە یان بەدودا چوون بۆ ئەوەی تاوانباران بناسێت و سزای بدات هیچ کردوەیەکی ئەرێنی نیشان نەداوە.
%d8%a2%d8%aa%d8%b4-%d8%b3%d9%88%d8%b2%db%8c %d8%a2%d8%aa%d8%b4-%d8%b3%d9%88%d8%b2%db%8c2

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان