ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی پێژمان یاسمی، خەڵکی ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێرانە لە دۆخێکی نادیاردا.
پێویستە بگوترێ، ئەم هاوڵاتیە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بێبەش بووە لە هەبوونی پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکەی.
شیاوی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ر.خ