دەستبەسەربوونی دوو هاوڵاتی لە نەغەدە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی قەڵاتان بە ناوەکانی سەلاح مەولوودزادە و محەممەد کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ هەبوونی فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان و دوای پشکنینی ماڵەکانیان، دەستبەسەریان کردوون و بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدەیان گواستوونەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەربوونیان ئازاد کراون.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *