سزادراو بە زیندانسلایدەر

ڕاگواستنی هووشیار شەعبانی بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

سێشەممە١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هووشیار شەعبانی، ٢٧ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد و خەڵکی بانە دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

پێشووتر ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات لەلایەن دادگای ئیمقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر میرزایی بەساڵێک زیندانی تەعزیری بەساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم و بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی بێتاوان دەرچبوو.

شیاوی بیرهێنانەوەیە کە هووشیار شەعبانی٤ی خەرمانان دەستبەسەر و ٢٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بەدانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەەکانی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

Related posts

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی لە شارەکانی مەهاباد و سەردەشت

پشتڕاستکرنەوەی حوکمی دوانزە ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ زاهیدان لەسەر وەحید چاوەران

Rahim Kholafai

دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ چوار هاوڵاتی لە شاری پیرانشار

Rahim Kholafai

Leave a Comment