ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی” فەرهاد مەلێکی ” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە(سنندج ) پاش تێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، فەرهاد مەلێکی هەر ئێستا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان لە ژێر ئەشکەنجە دایە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملی و وەئەستۆگرتنی تۆمەتە درۆیین و چاکراوەکانی هێزە سەرکوتکەرەکان.
شیاوی باسە کە، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بەبەردەوامی سەردانی بنکەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان دەکەن، بەڵام هێزە ئیتلاعاتیەکانی ئێران پێیان دەڵێن کە ئازادی کوڕەکەتان لە پێناو پەسەندکردنی دانپێدانانی زۆرە ملی ئەو تۆمەتانەی کە ئێمە پێمان ڕاگەیاندوە دێتە ئاراوە.
ع. ر


