مەسعوود کوردپوور بە١٧ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەسعوود کوردپوور خەڵکی شاری بۆکان، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵگری موکریان لەلایەن دادگای ئینقلابەوە لە هەمان شار بە ١٧ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابەوو، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە٨ مانگ و پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات بە ٩ مان زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە ٩مانگ لەو حوکمەی ناوبراو بەپێی یاسای کۆبەندی سزاکان، جێبەجێ دەکرێت.

جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو ٢٩ی خەرمانانی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوو بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لەشاری ورمێ ڕاگوازرا و پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ زیندانی شاری میاندواو گوازرایەوە و دواتر بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری بۆکان گوازرابوویەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *