بەپێی ووتو وێژێکە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ کەسێک بەناوی (چیا) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کردویەتی باسی لەڕەوشتی نالەباری ژیانی خۆی وئەوگرفت وئاستەنگیانەی لەڕێی خوێندنی مناڵەکانیدان لەئەرادان ئاخاوت.
٭تکایە خۆتان بناسێننە و باس لە دۆخی خۆت وکێشە وئاستەنگییەکان بکە؟
نێوم چیا و ٤٥ ساڵ تەمەنمە ودانیشتووی شاری سنەم، خێزاندار وخاوەنی دووکچی قوتابیم. بۆچەندد ساڵێکە دەستەکانم لەکار کەوتوون وتوانی جێبەجێ کردنی هیچ چەشنە کارێکم نییە. هوژینەکەیشم بەهۆی تووشبوون بەنەخۆشی ودووجار جەڵدەی مێشکەوە زەمەنێکی زۆرە کەلەجێ دا کەوتووە وبزاوتی نەماوە؛ وبۆ دەربازکردنیشی لەم دۆخە بەهۆی دۆخی نالەباری ماڵییەوە توانای دابین کردنی تێچووی دەواو دەرمانیم نییە.
ناوبراو لەدرێژەدا دەڵێ: چەندد ساڵێکە بێکارییەکی ڕوخێنەر پەڕاوپەڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تەنیوە. بێکاری وهەڵاوسانێکە ژیانی ئێمەومانانی کردوە بەمردنێکی وەکاوەخۆ.
٭بەدەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن ئاشکرایە دەبێ مناڵەکانت لە قوتابخانەیەک ناونووسی کردبێ، دۆخی ناونووسی چۆناوچۆن بوو؟
بەداخەوە بەهۆی هەڵکشانی تێچووەکان (شهریە) تابەئێستە توانای ناونووسی مناڵەکانم نەبووە. ئەوساڵ بۆناونووسی هەرقوتابییەک لەپاریزگای سنە بڕی ۷۰۰ هەزارتمەن پارە پێویست بوو؛ ومنیش بەم دۆخە نەگونجاوەوە توانای ناونووسی مناڵەکانم نەبوو. بەڵام مناڵەکانم بۆدابین کردنی تێچووی ناونووسی، دەستیان داوەتە خاوێن کردنەوەی ئەو قوتابخانەی کەبڕیارە لەوێ ناونووسی بکرێن.

مەخابن لەدەورووبەر وگەڕەکە پەڕەکانی شاری سنە ولەدراوسێکانی ئێمە چەندد بنەماڵەیەک دەناسم، بەهۆی دەست نەڕۆیی وهەژاری نەبوونی هەتوانی دابین کردنی تێچووی خوێندن، دەستیان لەناونووسی مناڵەکانیان دەشۆردووە وبەم حاڵەوە ئەگەری ئەوەی هەیە ئەوساڵ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەزاران مناڵ لەخوێندن بێ بەری کرابێتن.
گەلاوێژی ئەوساڵ جێگری ئیدارەی پەروەردە وفێرکاری سنە کوتی: پارێزگای سنە پلەی دویەمی نەخوێندەواری لەئێراندا هەیە.
بەپێی ژمێریاری ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاوی، ۲٨٦هەزار نەخوێندەواری ڕەبەق و ۲٦۲ هەزار کەس کەم خوێندەوار لەسنە بوونی هەیە. ئەمە لەحاڵێکدایە بەهەڵکشانی تێچووەکان (شهریە) وبێکاری، هەڵاوسانی هەنووکەیی لەپارێزگای سنە وشارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ڕێژەی نەخوێندەوار وکەم خوێندەواران ڕوولەهەڵکشانەو وئەمەیش دەربڕی بەرنامەی گەڵاڵە بۆداڕێژراوی حکوومەتی کۆماری ئیسلامییە بەئامانجی ڕێگرتن لەگەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆدرێژەدان بەخوێندن ودەستەبەرکردنی زانست ولێهاتوییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


