خۆی؛ مردنی ٢کەس و ژەهراوی بوونی پتر لە سەت کەس بە گازئ مۆنۆکسیدی کاربۆن

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە شاری بوولەرزە بەرکەوتووی خۆی، ٢کەس بەبۆنی هەڵمژینی گازی مۆنۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستدا و پتر لە سەت کەسی دیکە ژەهراوی بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کەسانە بەبۆنەی نەبوونی ئامێری گەرمکەرەوە و کەڵکوەرگرتن لە خەڵووز بۆ گەرم کردن، تووشی ئەو کارەساتە هاتن.

شیاوی باسە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بوولەرزەیەک بە پلەی ٥/٩ڕیختەر شاری خۆی هەژاند و زۆر شوێنی ئەم شارەی کاول کرد.

پاش تێپەڕینی چەندد ڕۆژ بەسەر ئەم کارەساتەدا، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێداویستییەکانی خەڵکی نەتەنیا دابین نەکردووە، بەڵکوو ڕێگری لە یارمەتتەکانی خەڵکی خۆبەخشیش دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *