دەستبەسەری مامۆستایەکی دیکەی ئاینیی

ک.م.م.ک:

سێشەممە١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئیبراهیم سەلیمی پێشنوێژی مزگەوتی چوار یاری نەبی لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و دواتر دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی بەبۆنەی پشتیوانی لە خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتگیرەکان بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم مامۆستایە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *