ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتوون، شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، ڕاوێژکاری یاسایی و چالاکوانی مافەکانی ژنان حوسنا (کەژال) وەتەن پوور تەمەن ۲۹ ساڵ و خەڵکی گیلان غەرب، گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ئیلام.
ئەو چالاکوانەی مافی ژنان پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە ئیلام بە تۆمەتی پروپاگەندە دژ بە ڕژێم، کۆبوونەوە، پیلانگێڕان دژ بە تەنایی ناوخۆیی و دەرەکی، شێواندنی پەرگالی گشتی، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و شەش مانگ زیندانیکردنی تەعلیڤی، هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرت و ۱۱۰۰ کاتژمێر ڕاوێژی بەڵاش سزادرا.
جێی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی۳۰ خەرمانانی ئەمساڵ لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەریدا، کەژال وەتەن پوور لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئێران بە زەبری زۆر و لێدان دەستبەسەر کرا و بردرایە گرتووخانەی ئەم دەزگایە.
ناوبراو دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە و ئەشکەنجە، گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ئیلام و لە کۆتاییشدا لە ۲٤ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ع. س