ده‌سبه‌سه‌ر كردنی شارۆمه‌ندێكی بانه‌یی

هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی شارۆمەندێكی كوردی خەڵكی شاری بانەی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان دەسبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستەوە.

بە پێی هەوالێك كە بە کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە، ١٠ خەرمانان، لاوێكی ٢٣ ساڵ تەمەن بە ناوی «عەلی رەحمانی» خەڵكی شاری بانە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە دەستگیر و دوای ئەزیەت و ئازارێكی زۆر بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ ئەو شارۆمەندە «كوردە بوون»، و «ئه ندام بوون لە یەکێك لە حیزبە كوردیەكان راگەیەندراوە.

بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانیان كردووە بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.

عەلی رەحمانی خوێندنی باڵای لە رشتەی زانستە سیاسیەكان لە زانستگای تاران تەواو كردووە و بە نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنێ.

کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان