دەستبەسەرکردنی دووماموستای ئایینی له سنه و مەریوان

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، دووشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران مامؤستا لوقمان ئەمینی پێشنوێژی مزگەوتی چوار یاری نەبی لە شاری سنە و مامؤستا ئیبراهیم کەریمی پێشنوێژی مزگەوتی نەنەلە لە شاری مەریوان، پێکەوە دەستبەسەر کران.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو دوو مامۆستا ئایینیە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *