بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی ۲ هاووڵاتی لە ئیلام

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو، یەکشەممە رێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەعید جۆدەکی ” تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە ئیلام لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ماهپارە لەو شارە ڕاگوێزرا.

لە لایەکی ترەوە، دکتۆر مووسا ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام لە لایان دادگای حکوومەت لەو شارە بانگهێشت کرا،کە پێویستە ئەو هاووڵاتییە ٧ رۆژ پاش وەرگرتنی ئەو بانگهێشت نامەیە لە دادگا ئامادە بێت.

ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆنی دژی کۆماری ئیسلامی بانگهێشتی دادگا کرا.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *