دادگای تۆمەتبارکردنی گەلاوێژ ئەحمەدی بەڕێوەبەری ئاتلێری ئەژین لە سنە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی گەلاوێژ ئەحمەدی چالاکی مەدەنی و بەڕێوەبەری ئاتلێری ئەژین لەلایەن لقی٢ی لێکۆڵینەوەی دادستێنی گشتی و ئینقلاب لە شاری سنە تۆمەتبارکرا.

بەپێی گەواڵەکان؛ ناوبراو لەلایەن داواکاری گشتی و ئینقلاب لەشاری سنە بەسەرۆکایەتی دادوەر فاریابی بە هەوڵدان دژی ئاسایش و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە، پێوەندی لەگەڵ مێدیای نەیاران تۆمەتبار کرا.

شیاوی باسە؛ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران یەکشەممە١ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بۆ جاری دووهەم هێرشیان کردەسەر ئاتلێری ئەژین و لەکاتی پشکنیندا خەساری زۆریان بە شوێنەکە گەیاند و موبایل و کۆمپیۆتەر، هارد و ئەو دیسکانەی لە ئاتلیەکە هەبوون دەستیان بەسەردا گرت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *