ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە شاری جوانڕۆ تەقە لە ماشێنی کاسبکارێک کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ماشێنی ئەو کاسبکارە بەگومانی گواستنەوەی کەڵوپەڵی قاجاخ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و شۆفێرەکەش لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
تا ئێستا ناسنامەی ئەو کاسبکارە دەستبەسەرکراوە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرا نەبووە.
جێی تێبینیە کە، لە کوژراو و بریندارەکانی ئەم ڕووداوە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س