ئازاد کردنی هاووڵاتییەک لە شاری پاوە

ک.م.م.ک:

شەممە رێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “شاهۆ حوسێنی” خەڵکی شاری پاوە کە لەم دووایانە دا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا بوو بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، شاهۆ حوسێنی هونەرمەندی خەڵکی شاری پاوەیە، کە پاش بڵاوبوونەوەی کلیپی “بێللاچاو ” لە پشتیوانی کردنی لە ناڕەزایەتیەکان و مانگرتنەکانی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرا بوو.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *