ک.م.م.ک:
بەگوێرەی هەواڵەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی ڕەحیم عەزیزی خەڵکی گوندی بیاشۆش- ی سەر بە جوانڕۆ لەلایان لقی ٤ی دادگای ئینقلابی ئێران لە کرماشان بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی سیستم و پشتگیریکردنی لایەنێکی کوردستانیی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” سزای چوار مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
شایانی باسە که ئەو هاووڵاتییه لە ڕێکەوتی۱٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو.
ع. س