هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران کرێکارێکی کوردیان لە تاران ڕفاند

ک.م.م.ک:

چواشەممە٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکووتگەرەکانی ئێران لە تاران کرێکارێکی شارەوانی بەناوی داوود حەبیبی ٤٠ساڵ تەمەن و خەڵکی سنەیان ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران هەڵیان کوتایە ژووری کرێکارانی شارەوانی ناوچەی یەکی ــ ناحیەی ٥ لە سووچی شەقامی ئاجوودانیە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی، داوود حەبیبیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم کرێکارە کوردە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *