دەسبەسەری چالاکێکی کرێکاری لە مەریوان

kmmk: ڕۆژی هەینی ۲۲ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان، چالاکی کرێکاری کورد «پەیمان عەبدی» (هاوار) کوڕی ئیسکەندەر یان دەسبەسەر و گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەکوتە سەرچاوەیەکی ئاگادار: «پاش بە دواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم چالاکە کوردە، دەرکەوتووە ناوبراو لەگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە مەریوان دەسبەسەرە»

ئەو سەرچاوە ڕوونی کردەوە کە: «دوێنی یەکشەممە ۲٤ی پووشپەڕ، پەیمان لە چاوپێکەوتنێکی ڕووبەڕوو لەگەڵ بنەماڵەکەی کوتوویەتی؛ دادوەری دۆسیەکەی مانگێک دەسبەسەری کاتی بۆناوبراو دیاریکردووە.»

جێگەی باسە لەهۆکاری دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان