هەڵپەسێردراوی و چارەنووسی نادیاری هاوڵاتییەکی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد بەناوی شێرکۆ ڕەوشەنی لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی کوردستان و ئێران لە ڕێکەوتی٢٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سەرەڕای تێپەڕینی٤٦ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریدا و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەڕێی چاوپێکەوتن و پێوەندی تێلەفوونی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی، هێشتا سەرکەوتوو نەبوون لەوەرگرتنی زانیاری و هەواڵی تایبەت بە دۆخی هەنووکەیی ساسان ڕەوشەنی.

شیاوی باسە کە، بنەماڵەکەی سەبارەت بە هەڵواسراوی و نادیاربوونی چارەنووسی ناوبراو و بێ وڵام مانەوەی داواکاری ئەوان لەلایەن بەرپرسانەوە بەپەرۆشن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *