ئازادی کاتی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەن ئارا بەدانانی بارمتە لە زیندانی تارانی گەورە

ک.م.م.ک:

سێشەممە٤ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، هونەرمەندی کورد ساسان چەمەن ئارا ٣٣ساڵ تەمەن خەڵکی پارێزگای ئیلام پاش ١٠٩ڕۆژ دەستبەسەری بەدانانی بارمتەی٥٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی لە دادگای پێداچوونەوە لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا.

ئەم هونەرمەندە کوردە لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری دژی دەسەڵات بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە، ساسان چەمەن ئارا لە سەردەمی دەستبەسەری لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەری بووە.

جێی باسە، ئەم هونەرمەندە کوردە لە ١٥ی ڕەزبەر بەبۆنەی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ٣٩ڕۆژ لە گرتووخانە ئەمنییەکانی سپا و وەزارەتی ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەدا بوو.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: