دەستبەسەرکراوێک گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە سنە

ک.م.م.ک:
چوارشەممە۲٨ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەفیق سەلیمی خەڵکی سنە، دوای تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە سنە.

جێی ئاماژەیه، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۷ی سەرماوەز، ناوبراو لە ماڵی تایبەتی خۆی دوای هێرشێکی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە.

پێویستە ئەوەش زیاد بکرێت کە، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، لە ژێر ئەشکەنجە و دانپێدانی زۆرەملێ بووە و لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەرەکەی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *