بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کەرەج لە سێدارەدرا

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوون ڕۆژی چوارشەممە۲٨ی بەفرانباریی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی شەرەفخان ئەکبەری، خەڵکی شارۆچکەی هەرسین- ی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ناوەندی پەشیمانیی شاری کەرەج لە سێدارەدرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لەلایەن دەزگا دادوەرییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، بەتاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *