ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە کامێران حەیدەر ئیبراهیمی، وەرزشوان و دەرگاوانی ماڵی زۆرەبانی ئەم شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، حەیدەر ئیبراهیمی لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە گشتگیرەکان، پێشووتر لەسەر داوای دامەزراوە سەرکوتگەرەکانی ئێران لە ماڵی زۆرەبان دەرکرا و دواتر دەستبەسەرکراوە.
شیاوی باسە کە، ئەندامانی ماڵی زۆرەبانی کامێران لەناڕەزایی دژی وەدەرنانی ئەم وەرزشوانە، لەنامەیەکدا بۆ سەرۆکی ڕێخراوی وەرزش و گەنجانی شاری کامێران، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەگەڵ ئەو ڕێخراوە ڕاگەیاند و لە درێژەی هاریکاری لەگەڵ ئەو ڕێخراوە خۆیان بوارد.
شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی حەیدەر ئیبرایمی بەدەستەوە نییە.
ق.ش