ڕفاندنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکان لە شاری مەریوان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان سێ کەس بە ناوەکانی: کەمال کیانی، عومەر کیانی و ئارام کیانی -یان ڕفاند.

بە گوێرەی هەواڵەکە، کەمال و عومەر کیانی برای یەکن و ئارام کیانی کوڕی برایانە، بەم شێوەیە هەرسێکیان ئەندامی بنەماڵەیەکن.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *